کۆبوونەوەی چوار لایەنەکە باسی کشانەوە لە حکومەت ناکەن

هەر چوار لایەنی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ بەیاننامەیەکیان دەرکرد و لەگەڵ داواکاری خەڵکدان، بەبێ ئەوەی پەنابەرنە هیچ جۆرە شێوزاێکی فشار وەک، هەڵپەساردنی وەزیرەکانیان، یان کشانەوەیان لەحکومەت.

لە بەیانێکدا چوار لایەنە سیاسییەکە جەخت لەسەر پشتیوانی داوای رەواکانی خەڵک و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی شتارستانیانە و دور لە توندوتیژی دەکەنەوە و حکومەت بە بەرپرس دەزانن لە دابینکردنی موچە و چاککردنی بارو گوزەرانی هاوڵاتیان، بەبێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی کرداری بەرامبەر حکومەت بگرنە بەر.

دوابەدوای کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کە لە بارەگانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی.



PM:10:45:24/09/2016