"پارتی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەکات"

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەگەرى پەلاماردانى بارەگاکانیدا دوو ئیدارەیى ڕادەگەیەنن.
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی، سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند "ئەحمەد کانى بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتی کوردستان بە لایەنەکانى ووتووە، ئەگەر بەردێک بەر بارەگاکانیان بکەوێت ئەوا بارەگاکانتان پارێزراونابن وتوشیەتى لەو حاڵەتەدا پارتى لە زۆنى سەوز دەکشێتەوە و دوو ئیدارەى ڕادەگەیەنن".
هەروەها سۆران ڕاشیگەیاندووە چوار لایەنەکە لە خاڵێکی بەیاننامەکەیاندا داوایان لە هاووڵاتیان کردووە، بە شێوازی مەدەنییانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و دووربن لە توندوتیژی ئەوەش وەک وەڵامێک وایە بۆ هەڵوێستەکەی پارتی.


 



PM:11:12:24/09/2016