وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوێکی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و تێیدا داوا دەکات چاوبخشێترێتەوە بە پاشەکەوتى موچەدا.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراوى ژماره (1084) كه له 22ى ئه‌یلولى 2016 ده‌رچووه و واژوى یوسف گۆران، وه‌زیرى خوێندنى باڵاى به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كردووه داواکراوە بە"خەرجکردنى سەرجەم ئەو شایستە داراییانەى کە لەساڵى ڕابردووە خەرجنەکراون هەتا ٣١-٨-٢٠١٦ وەک کرێى زێدەکى و سەرپەرشتیارى هتد"
هەروەها داواى هەڵوەشاندنەوەى ڕێنمایى دارایى ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠١٦ تایبەت بەکرێى وانەى زێدەکى مامۆستایان کەبەبێ پرس و ئاگادارکردنەوەى وەزارەتمان لەلایەن وەزارەتى داراییەوە دەرکراون.
لە خاڵی سێیەمی ئەو نوسراوەدا کە لە پێنج خاڵ پێکهاتووە، هاتووە "هه‌موو شایسته داراییه‌كانى ساڵانى پێش (2015) كه خه‌رجنه‌كراوه له‌گه‌ڵ كۆى بڕى موچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به ژماره بخرێته ژماره‌ى بانكى تایبه‌ت به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى راكێشانیان هه‌بێت تاكو چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى دارایى"
وەزیرى خوێندنى باڵا داواى دەرماڵەى خوێندنى ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٦ بۆ خوێندکاران دەکات، کە هەتا ئێستا نەدراوە.