سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گەندەڵی بەڕێوەبەری بانكێك ئاشكرا دەكات

رێكەوت زەكی، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت كە رێگری كردوە لەپێدانی 652 مەتر زەوی بە بەڕێوەبەری بانكی قەڵادزێ‌و ژمێریارەكەی بە نایاسایی.

رێكەوت زەكی بە سپی راگەیاند: بەڕێوەبەری بانکی قەڵادزێ داوای كردوە كە ٦٥٢ م زەوی کە موڵکی بانکەکەیە لەسەر خۆی وژمێریارەکە تاپۆبکرێت.

وتیشی: ئەم داواكارییە لەکاتێکدا ھەزاران فەرمانبەری سنوری پارێزگای سلێمانی دوای خزمەتێکی زۆر ھێشتا زەویان وەرنەگرتووە کەچی ئـەم بەڕێوەبەرە بەڕێزە داوای ٦٥٢ مەتر زەوی بانکەکەی دەکات وەریبگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: دوای وردبینی بەڵگەکان داوامان لە بەڕێز سەرۆکی ئـەنجومەن کرد ڕێکاری ئـیداری و یاسایی پێویست بگرێتەبەر و سزای سەرپێچیکاربدات.



PM:04:49:25/09/2016