ڤیدیۆ...ببینە جولی و پیت دوای جیابونەوەیان لە لەندەن چییان لێكراوە

دوای جیابونەوەی ئەنجلینا جولی و براد پیت، پەیكەرە مۆمەكانیان لە مۆزەخانەی لەندەن جیادەكرێتەوە.

مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پەیكەری مۆمی ئەنجلینا جولی و براد پیت لە تەنیشت یەكتر دانابوو، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی جیابونەوەكەیان، بڕیاریداوە لە مۆزەخانەكە ئەو دوو پەیكەرە لە یەكتر دووربخرێتەوە.

وتەبێژی مۆزەخانەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای بڵابونەوەی هەواڵی جیابونەوەكە پێیان باش بووە پەیكەرەكانیش لە یەكتر جیابكەنەوە، لەئێستاشدا پەیكەرە مۆمەكەی جولی لە نزیك پەیكەری خانمە هونەرمەندی ناسراو نیكۆل كیدمانەوە دانراوە و پەیكەرەكەی پیتیش خراوەتە نزیك پەیكەری مۆمی ئەستێرەی جیهانی مۆرگان فریمانەوە.

پەیكەری مۆمی ئەنجلینا جولی و براد پیت ساڵی 2013 لە مۆزەخانەی مەدام تۆسۆی لەندەن دانراوە و چەندین گەشتیاریش ساڵانە سەردانی ئەو مۆزەخانەیان كردووە.



PM:03:09:26/09/2016