ڤیدیۆ.. نوێترین دیمەنی شەڕی گەریلاو سوپای توركیا لەباكوری كوردستان
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە دژی بارەگای سەربای بەزۆکی بڵاو کردەوە، ئەو چالاکیە رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ ئەنجامدرابوو.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەندراویێکیدا سەبارەت بەو چالاکیە نوسیبووی، کە لە چوارچێوەی قۆناغی شۆڕشگێری شەهید ئارنۆس، رۆژی ٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٢٠ خولکی بەیانی، هێزەکانی ئێمە لە دوو قۆڵەوە دژی بارەگای سەربازی بەزۆک لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەکەدا چەکە قورسەکانی بارەگاکە و هەروەها خەزێنەی تەقەمەنی سەربازانی سوپای تورکیا کرانە ئامانج و تێکشکان.
PM:03:43:01/10/2016