تەنها هەولێر ماوە
گردبوونەوەو خۆپیشاندان لە دهۆک و هەڵەبجەو سلێمانی بەردەوامە
دوای سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و راپەرین، شاری دهۆکیش گردبوونەوەی مامۆستایانی بەخۆوە بینی و ئەو شارەی تا ئێستا گردبوونەوەی تیا ئەنجام نەدراوە هەولێرە.
بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئەو پارێزگایە دەستیان بگردبوونەوە کردو مامۆستایان داوای هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان کرد.
لە شارەکانی سلێمانی و هەڵبجە و گەرمیان و راپەڕین و شارۆچکەکانی تر گردبوونەوەو بایکۆتکردن و خۆپیشاندان فراوانتربوو، جگە لە مامۆستایان ژمارەیەک بەرچاو لە فەرمابەران فەرمانگەکانی حکومەت درێژەیان بە بایکۆتکردن دا.
بە پێچەوانەی سلێمان و هەڵبجەو دهۆک و راپەڕین وگەرمیانەوە، تا ئێستا لە هەولێر مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامن لە دەوامکردن و هیچ جۆرە بایکۆتکردن و خۆپیشاندانێک لەو پارێزگایە بەدیناکریت.
AM:11:03:03/10/2016