کەناڵێکی ئاسمانی کوردی داخرا
کەناڵی ئاسمانی کوردی مەد نوچەی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ داخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویکردەوە ، كۆمپانیای مانگی ده‌ستكردی فه‌ره‌نسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌كاتژمێر 11:00 ه‌وه به‌كاتی توركیا كه‌ناڵی ئاسمانی (مه‌د نوچه)ی داخستووه.
هەروەها ئاژانسی دۆغان ئاشکرایکردووە توركیا به بیانویی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی مه‌د نوچه له سه‌ر رێبازی په‌كه‌كه په‌خشده‌كات داوای له كۆمپانیای مانگی ئه‌وته‌لساتی فه‌ڕه‌نسی كردوه كه كه‌ناڵه‌كه دابخات.
كه‌ناڵی مه‌د نوچه تیڤی له ساڵی 2013 ه‌وه ده‌ستی به په‌خشكردووه‌و پێشتر به ناوی رۆژ تیڤی بووه كه له ساڵی 2012 له لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیاوه داخرا.
ئەمەش لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو حکومەتى تورکیا لە چوارچێوەى یاساى بارى نائاسایدا پەخشى ١٠ کەناڵى تەلەفزیۆنیى لە مانگى دەستکردى تورکساتدا ڕاگرت.
حکومەتى تورکیا پێشتر هەر یەک لە کەناڵەکانى حەیات سەس تیڤى، ئازادى تیڤى، ژیان تیڤى، وان تیڤى داخستووە.
پێشتریش کەناڵى تەلەفزیۆنى ئوزگور گیون تیڤی کە کەناڵێکی کوردییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا.
PM:06:45:03/10/2016