ئەمڕۆ سەرجەم شارەوانیەکانی ئیدارەی گەرمیان کەژمارەیان ۱۷ شارەوانیە ، بەهۆی خراپی گوزەرانیان و ناڕازی بونیان لەسیستەمی نوێی موچە
مانگرتنیان ڕاگەیاند.
جواد وادی ، سەرۆکی شارەوانیەکانی گەرمیان بەسپی میدیای ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ
سەرجەم شارەوانیەکانی گەرمیا، کەژمارەیان ۱۷ شارەوانیە مانیان گرتوە".
ڕونیشیکردەوە:" داوا لەحکومەت دەکەین نابێت وەزارەتەکان دانە دانە
چاک بکرێت ، باهەمو وەزارەتەکان بەیەکەوە چاکبکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا:"جیاوازی لەنێوان موچەی کارگوزارەکانداهەیە،بەشێوەیەک
کارگوزاری وامان هەیە(۱۷٥هەزار) وەردەگرێت، هەمانە(۲۰۰هەزار) وەردەگرێت ، بۆیە دەبێت چاکبکرێت".
ئا: ئەیاد محەمەد