رۆژێکی دیكەی پشوو راگەیەنرا

حکومەتی عێراقی بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە رۆژێک پشووی تری لەسەرجەم پارێزگاکانیدا راگەیاند.

لە راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە '' بەبۆنەی رۆژی ١٠ی موحەرەمەوە کە دەکاتە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو رێکەوتی ١٢/١٠/٢٠١٦ پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامو دەزگا حکومیەکاندا''.

هەموو ساڵێک لە رۆژانی ١ و ١٠ی موحەرەم لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام هەتا ئێستا هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە پشووەی رانەگەیاندووە.



AM:09:19:06/10/2016