پژاک: شەهیدکردنی ١٢ گەریلامان لە رێگای پیلانگێڕیەوە بووە

باڵی سەربازی پژاک شەهیدکردنی ١٢ گەریلایانی پشتڕاستکردەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە " شەهیدکردنی ئەو ١٢ گەریلایەیان لە رێگای " پیلانگێری هەرێمیەوە بووە".

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەلآت کە باڵی سەربازی پژاکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەناوچەی " سالاسی باوەجانی" سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی پیلانگێڕییەکەی هەرێمیەوە بەدەستی سووپای پاسداران پۆلێک گەریلایان شەهید کراو".( بەىێ ئەوەی ژمارەی شەهیدەکان ئاشکرا بکات، پاسدارانی ئێران باس لە ١٢ کوژراو دەکەن ).

لە راگەیەندراوەدا وردەکاری شەڕەکەو چۆنێتی شەهیدبوونی ئەو پۆلە گەریلایە بلآونەکراوەتەوە.



AM:11:42:06/10/2016