تەڕە پیاز یەكێكە لەو سەوزانەی كە خواردنی چەندین سودی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر تەڕە پیاز ئەنجامدراوە، دەركەوتووە دەوڵەمەنی ئەو سەوزەیە بە چەندین ماددەی خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكان، وایكردووە لەش لە چەند نەخۆشییەك بپارێزێت.
بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی تەڕە پیاز سودی بۆ پێست هەیە و برینی سەر ڕوی پێست چاك دەكاتەوە و دژی هەوكردنی برینیشە، هەروەها پێستی سەر بەهێز دەكات و دژی هەڵوەرینی قژە.
ئەم سەوزەیە بەكاردێت بۆ چاكبونەوە لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا، هەروەها سوڕی خوێن چالاك دەكات، ڕێگرە لە تەسكبونەوەی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان كە هۆكاری سەرەكی توشبونە بە نەخۆشییەكانی دڵ بە گشتی و نەخۆشی دڵە كوتێ بە تایبەتی.
تەڕە پیاز بۆ دابەزاندنی كێش سودی هەیە, چونكە خوێی ناو خوێن كەمدەوكاتەوە و هەروەها چەوری لەشیش دەتوێنێتەوە.