داهاتی مانگی رابردووی نەوتی هەرێم ٦١١ ملیۆن و نیو زیاترە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بڕی فرۆشی مانگی رابردوو و داهاتەکەی ئاشکرا کرد کە 611 ملیۆن‌و 764 هەزارو 928 دۆلار بووە.

لە راگەیاندراوێکدا کە بۆ سپی نێردراوە  وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەكانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەمانگی‌ رابردوودا 16   ملیۆن‌و 944 هەزارو 237 بەرمیل نەوتی‌ فرۆشتووەو داهاتەكەی‌ 611 ملیۆن‌و 764 هەزارو 928 دۆلار بووە.

 لە کاتێکدا بەپێی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە کە حکومەتی هەرێم مانگانە هەرێم بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

بەپێی راگەیەندراوێكی سامانە سروشتییەكان، لەمانگی رابردوودا هەرێم رۆژانە 564 هەزارو 808 بەرمیل نەوتی هەناردەكردووەو نرخی ناوەندیی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت 36 دۆلارو 10 سەنت بووە.



AM:10:39:07/10/2016