پێنج فراسکیۆنی پەرلەمانی کوردستان جگە لەپارتی و یەکگرتوو، مانەوەی سووپای تورکیا لە خاکی کوردستان مەحکوم دەکەن و داوای دەستبەجێ کشانەوەی دەکەن.
دەقی بەیاننامەکە
به‌یاننامه‌ی پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ كێشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان
دوای خه‌باتێكی درێژ‌و قوربانیدانێكی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان، له ئێستادا گه‌لی كوردستان به به‌شێك له مافه‌كانی گه‌یشتووه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌هێزو پارێزراو بێت و، هه‌نگاوی زیاتر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بنێت، پێویسته نه‌یكه‌ینه به‌شێك له ململانێی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و، به هیچ جۆرێك له ململانێیه‌ك تێوه‌نه‌گلێت كه زیان به دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت و دوای بخات.
له ماوه‌كانی رابوردودا، به‌شێك له سوپای توركیا سنوریان به‌زاندووه‌و له‌ناو خاكی هه‌رێمدا جێگیر بوونه. بوونی ئه‌م هێزانه، ناده‌ستوری و نایاساییه‌و، پێشێلكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شكاندنی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
له روانگه‌ی پابه‌ندبوونمان به سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، داواكارین له زووترین كاتدا ئه‌و هێزانه بكشێندرێنهوه وڵاتی خۆیان و، هه‌موو لایه‌ك رێز له سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرین.
٨/١٠/٢٠١٦
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
فراكسیۆنی حیزبی شیوعی
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی