دەشنێ موراد دەبێتە زەردەشتی؟

خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکرووەتەوە لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی ئاڤێستادا بە زمانی کوردی و دەڵێت "لە جیهاندا یەک ڕێگای ڕاست هەیە".

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەشنێ موراد، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت کتێبی ئاڤێستای پێیە کە کتێبی پیرۆزی ئاینی زەردەشتییە.

دەشنێ لەگەڵ ڤیدیۆکەدا نوسیویەتی "بیری چاک، وتەی چاک، کاری چاک" کە سێ گوزارشتە بەناوبانگەکەی ئاینی زەردەشتە و هەروەها نوسیویەتی "لە جیهاندا یەک ڕێگای ڕاست هەیە".

دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.


 

Good Thoughts - Good Words - Good Deeds "There is only one way in the world which is the truth." #Zardasht #zarathustra #Zoroastrianism

A video posted by The Hawramî Spirit (@dashnimoradofficial) on



PM:07:23:08/10/2016