سەرنتەری میترۆ
ڕایگەیاند پێشوازی له بڕیاری په‌سه‌ندكردنی رێنمایی
ژماره 11 ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری ده‌كات.
سەنتەری
میترۆ، کە سەنتەرێکی تایبەتە بە داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەوە و وتێیدا هاتووە "له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی
تشرینی یه‌كه‌می 2016، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بڕیار درا رێنمایی
ژمار 11ی یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری په‌سه‌ند بكرێت".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی سەنتەری میترۆدا هاتووە "له ماده‌ی 25 له
یاسای ژماره (11) ی ساڵی 2013 یاسای مافی دهستكهتنی زانیاری له هه‌رێمی
كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه (
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كان مرۆڤ رێنمایی
پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات له مانگی تهمموز
به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و ده‌ركردنی رێنماییه‌كان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران كۆبوونه‌وه، پێشتریش له‌نێوان لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی
سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه چه‌ندین كۆبونه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدراوه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامهنوسانلە ساڵی ٢٠٠٩دا لە
لایەن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامهنوسو پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه