ڤیدیۆ...عەبدولحەلیم لە ئاهەنگی كچەكەی سەدام گۆرانی دەڵێت!

لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا گۆرانییەكی بڵاونەكراوە ئەستێرەی گەورەی عەرەب عەبدولحەلیم حافز نمایش دەكرێت وا باس دەكرێت كە لە ئاهەنگی كچی سەدام حسێندا وتویەتی.

لە پرۆگرامی (Star Times) كەناڵی (LTC) گۆرانییەكی هونەرمەندی ناوداری عەرەب عەبدولحەلیم حافز پێشكەش دەكرێت و وابڵاودەكرێتەوە كە ئەو گۆرانییە لە ئاهەنگی كچی سەدام حسێندا وتراوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری دەبێت.

هەواڵەكە لەچەندین ماڵپەڕی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام كەسانێكی زۆر گومانیان لە ڕاستی ئەو هەواڵە كردووە بەو پێیەی ئەو گۆرانییە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی حەفتاكان، لەو كاتەشدا كچەكانی سەدام حسێن لە تەمەنێكی منداڵدا بوون.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان بوكەكە ناوی هالە سەدام حسێنە، بەڵام سەرۆكی پێشوتری عێراق هیچ كچێكی بەو ناوە نەبووە، بەڵكو خاوەنی سێ كچ بووە بە ناوەكانی (رەغد، ڕەنا، حەلا) و گەورەترینیان دوای چەندین ساڵ لە كۆچی دوایی حەلیم هاوسەرگیری كردووە.



PM:04:46:12/10/2016