عیزەت دووری: پەیوەست کردنمان بە داعشەوە زیادەڕەوی تێدایە

عیرزەت دووری، جێگری سەرۆکی پێشووی عێراق، سەدام حسێن، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا باس لەوە دەکات کە پەیوەستکردنی ئەوان بە داعشەوە زێدەڕەوی تێیدایە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هێرشکردنە سەرکوەیت هەڵەیەکی گەورەی ئەوان بووە.
ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ عیزەت دووری سەرۆکی حزبی بەعسدا ئەنجامداوە باس لەوە دەکاتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی ستراتیژیانەی عێراق پێویستە ڕووبەڕووی هێزی ئێرانی "داگیرکەر" لەلایەک و هێزە تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەکان لە لایەکی دیکە ببنەوە.

سەبارەت بەوەی کە باس لە ڕێککەوتنی حزبی بەعس و دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) دەکەن دەڵێت "ئەوە ئەو دەنگە نەشازانەن کە دەیانەوێت هێزی بەعس گەمارع بدەن و دەیانەوێت وەرەقەکان تێکەڵ بکەن و تەشویش بخەنە سەر ئەو وێنەیەی ئێمە هەمانە لە هەڵوێستە نیشتیمانی و قەومی و ئینسانییەکانمان و ئەوە هێزە داگیرکرەکانی ئێران و تورکیا دەیانەوێت ئەوە بکەن و تۆمەتبارمان دەکەن بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی" و جەختیش لەو دەکاتەوە کە ئەو تۆمەتانە بێ بناغەن و دەڵێت "ئێمە و داعش پێچەوانەین لە ڕووی بۆچوون و مەبدەئەوە و ئەوان چەندین سەرکردە و کەسانی دیاری ئێمەیان کوشتووە و ڕفاندووە، ئایا ئێمە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزێکدا کە کەوادیرەکانمان بکوژێت دەکەین؟".

سەبارەت بە چوونی هێزەکانی عێراق بۆ ناو کووەیت، دووری دەڵێت "بە بۆچوونی سەرکردەکانمان ئەوە هەڵەیەکی کەورەی مەبدەئی و سراتیجی و ئەخلاقی بوو، داوای لێبووردن لە گەلی عەرەبی دەکەین هەزارجار کە بووینەتە هۆی ئەو زەرەرە".





PM:02:31:18/10/2016