مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەربابڵی
ناوەندی بڕیار دەڵێت " يه‌كێتى يه‌كه‌ى ئێمه‌ش كێشه‌ى هه‌يه، گه‌شتوه‌ته حاڵه‌تى نه‌خوازراو".
لە چلەی پێشمەرگەی شەهید " حسێن نادر" کە رۆژی
١٠/٦ لە بناری بەمۆ سازکرا، مەحمود سەنگاوی لە وتارێکدا کە بەشێ زۆری بۆ ئەم
شەهیدەو شەهیدانی کوردستان بوو، لەو بەشەشدا کە بۆ کێشەکانی یەکێتی تەرخانی کرد، وتی
" ئومێد ئه‌كه‌م به‌هه‌موومان بير بكه‌يه‌نه‌وه
و هه‌ست به‌خه‌ته‌ره‌كان بكه‌ين , ئومێد ئه‌كه‌ين ته‌نگ بينى حزبى و ماڵباتى وامان
پێ نه‌كات ئه‌و يه‌كێتيى يه‌ى گه‌وره‌ى خۆتان ئه‌زانن كه‌چه‌ند قوربانى داوه هه‌م
له‌شه‌ڕكانى ئه‌مجاره چه‌ند قوربانى داوه هه‌م له‌چ سه‌رده‌مێكدا هات مه‌يدانى خه‌باته‌وه
كه ئه‌م وڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى تێدا نه‌مابوو, ئومێد ئه‌كه‌م ورد تر بير بكه‌ينه‌وه
هه‌ست به‌خه‌ته‌ركان بكه‌ين ".
سەنگاوی وتیشی " " له‌به‌ر ئه‌وه تا ئه‌م سه‌عاته من قسه ده‌كه‌م يه‌كێتى نيشتمانى
هێزێكى گه‌وره‌يه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكيش هه‌يه له سه‌رده‌مه سه‌خته‌كان و ئه‌نفالدا
به‌جێى هێڵاين ڕۆيشتنه ئه‌وروپا و ئێستاكه هاتوون قاره‌مانێتى و نيشتمان په‌روه‌رێتى
يه‌كێتيمان پێ دەفرۆشنه‌وه، ئومێد ئه‌كه‌م ئه‌وانه بیرێك له‌خۆیان بكه‌نه‌وه ".