ئایا ماریا هەورامی خۆشەویستی هەیە؟
خانمە گۆرانیبێژی کورد، ماریا هەورامی لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی دەکات و دەڵێت خۆشەویستی نییە و وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کە ئایا ئاشق بووە.
ماریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیجی کوردیش ۆوەرد سینەگەرسدا، باس لەوە دەکات هەمیشە حەزی لە تاقیکردنەوەی شتە مەحاڵەکان بووە و دەشڵێت باڵای ١٦٧ سم ٦٦ کیلۆیە.
دەقی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە
۱/چیرۆکی ژیانی تۆ چۆن دەستی پێکردووە؟!
وەڵام/ژیانی من وەڪو هەموو کەسێکی ئاسای دەستی پێکردوە ،لە تەمەنی مناڵیەوە حەزم لە گۆرانی ووتن بووە .پەیمانگای هونەرە جوانەکانم بەشی موزیڪم تەواو کردووە.
۲/چەن سەر خێزانن ؟!
وەڵام/۱٠کەسین.
۳/مناڵێکی چۆن بویت ؟!
وەڵام/مناڵێکی هاروهاج بووم. هەموو کاتێك حەزم لە تاقیکردنەوەی شتە مەحاڵەکان بووە بە ئێستاشەوە.
٤/ژیان بەلاوە جوانە؟!
وەڵام/تاکە جوانی ژیانم هونەرەکەمە ،بە بێ هونەرەکەم ژیانم لەلا جوان نیە.
٥/لە چ شتێک پەشیمانی لە ژیان؟!
وەڵام/لەوە پەشیمانم کە لە دڵی خۆمەوە سەیری زۆرکەسم ڪردووە.
٦/لایەنی ڕۆحی کەسێکی چۆنی؟!
وەڵام/کەسێکی زۆر دڵ پاك و زۆر عاتفیم.
۷/خۆشەویست هەیە؟!
وەڵام/نەخێر.
۸/ئاشق بووی؟!
وەڵام/بەڵێ ئاشقی هونەرو گۆرانی وتنم،تەنها بەگۆرانی وتن ڕۆحی من ئاسودە ئەبێت.
۹/هەنێک لایەنی کێش و باڵات ئاشکرا بکە؟!
وەڵام/١٦٧ سم ٦٦ کیلۆم.
۱٠/تەمەنت چەنە؟!
وەڵام/٢٥ ساڵم.
۱۱/حەز بە دوێت لەگەڵ کام هونەرمەند ئەکەی؟!
وەڵام/بیرم لە دوێت نەکردۆتەوە لە ئێستایا.
۱۲/کام بەرهەمت تایبەتە لات؟!
وەڵام/ئەم بەرهەمەی عەباسی کەمەندی کە وتومەتەوە زۆر تایبەتە لەلام و زۆرم خۆشەوێت..
۱۳/کۆتا بەرهەم گۆرانێکی فۆلکلۆر بوو ، دەنگێکی باشی یایەوە ،پێت وایە ماریا دەنگی بۆ گۆرانی کۆن کراوە ؟!
وەڵام/نا پێم وا نیە بەس بۆ گۆرانیە کۆنەکان کرابێت.
۱٤/بۆچی تا ئێستا ستایلێلی خۆت نییە بۆ گۆرانی وتن هەمیشە فۆلکلۆر ئەڵێیتەوە ، پێت وانییە کاتی ئەوە بێت ماریا وەک خۆی بناسرێ نەوەک کەانی دیکە؟!
وەڵام/بەڵێ بێگومان کاتی ئەوەیە بە ستایلی تایبەتی خۆمەوە دەر بکەوم دەرکەوتنی ئەم جارەم بەرهەمی تایبەت بە خۆم ئەبێت .تا ئێستا حەزی خۆم بوە کە گۆرانیە فۆلکلۆرەکان بڵێمەوە.
۱٥/هیچ بەرهەمێکی نوێ لە ئارایەیە؟!
وەڵام/بەڵێ لە ئێستایا سەرقاڵی بەرهەمی تازەم،بەڵام ستایلی کارکردنی ماریا زۆر لەسەر خۆیە قەد پەلە ناکام لە هیچ کارێکما بە تایبەت هونەرەکەم حەزم لەو شێوازی کاری هونەریە نیە کە ساڵی چەن بەرهەمێك بڵاو بکەمەوە بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم لە ناو خەڵکا بمێنێتەوە حەزئەکەم ساڵی یان دوو ساڵ جارێك بەرهەمێك بکەم لە دڵ و دەروونی ماریاوە بێت و زۆر بمێنێتەوە.
۱٦/کەی ئەتەوێت کۆنسێرتێک ساز بکەی؟!
وەڵام/ئەو کاتەی کە چەند بەرهەمێڪی تایبەت بە خۆمم هەبوو .
PM:07:22:19/10/2016