سەرکردەیەکی پارتی داوا دەكات پەخشی راستەوخۆی شەڕی داعش لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە رابگیرێت
ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی داوا لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان دەكات پەخشی راستەوخۆی بەرەكانی شەڕ رابگرن.
لە پۆستێکدا کە لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ئەدهەم بارزانی دەڵێت '' بۆ هه‌موو كاناله به‌رێزه‌كانی ته‌له‌فزیون ، كه رۆمالی پڕوسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسل ده‌كه‌ن ، تكاتان لێده‌كه‌م كه ئه‌م جۆره په‌خشه زیندووه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ری پێشمه‌رگه رابگیرێت''.
ئەدهەم بارزانی لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت '' ئه‌م شێوازه له زور به‌ی زوری كاناله‌كان به دی ده‌كرێت له پشت یان ته‌نشت پێشمه‌رگه دیمه‌نه‌كان و خاله دوره‌كان پێشان ده‌درێت ، كه ناراسته‌وخۆ و (به نیه‌ت پاكیشه‌وه ) ده‌بێته گه‌وره‌ترین هاوكاری بۆ هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری دوژمن و دژ به پێشمه‌رگه سود لێوه‌رده‌گیڕێت''.
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی داوا دەکات '' ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت و له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌ستوراتی پێویست ده‌ربكرێت كه ڕێگری له‌م كاره بكرێت . ئه‌گینا به بۆ چۆنی من زه‌ره‌رێكی گه‌وره ده‌كه‌ین و له هه‌مان كاتیش دا كومه‌لێك له پێشمه‌رگه مه‌شغولی كامیراكان ده‌بن ''.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو کەناڵی کوردستان ٢٤ی مەسرور بارزانی و رووداوی نێچیرڤان بارزانی زۆرترین ڤیدیۆی راستەوخۆی بەرەکانی جەنگ دەگوازنەوە.
PM:04:14:20/10/2016