لە کەرکوک چەکدارێکی داعش بە برینداری دەستگیرکرا
١١ چەکداری داعش لە رێگای لەیلان کوژران

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک کلیکی چوونە ژوورەوەی چەکدارانی داعشیان لەرێگای دەستگیرکردنی داعشێکی بریندارەوە دەستکەوت، هەر ئەمرۆش لە ناوچەی لەیلان ١١ چەکداری داعش لەکاتی هەڵهاتندا کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە کەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بۆ سەر چەکدارانی داعش لە یەکێک لەگەرەکەکانی کەرکوک چەکدارێکی برینداری داعشیان دەستگیر کردووە".

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەستگیرکردنی ئەو بریندارەی داعش یارمەتییەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان دەدات لە رووی ژمارەو شیوەی هاتن و ئەو جێگایەوەی چەکدارانی داعش لێوەیە چوونەتە نێو کەرکوکەوە.

لەلایەکی ترەوە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری قەزاو ناحییەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایەگەیاند" لەو چەکدارانەی داعش کە لە دۆمیزەوە هەڵهاتبوون بۆ ناوچەی لەیلان تا لەوێ بگەڕێنەوە بۆ ناوجەکانی ژێر دەسەلآتی داعش، هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە توانیان ١١ چەکدار بکوژن و کەسیان نەهێڵن".
 

AM:11:23:22/10/2016