سەنتەری میترۆ ژمارەیەك رۆژنامەنوسان شەهید و بریندار لەکەرکوک ئاشكرا دەكات

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لەبەیاننامەیەكدا ژمارەیەك ئەو رۆژنامەنوسانە ئاشكرا دەكات كە لەهێرشەكەی داعش بۆ سەر كەركوك شەهید‌و برینداربوون.

دەقی بەیاننامەكە:

شەهیدێك و 10 بریندار لە ناو رۆژنامەنوسان تۆمار كراوە
22 ی تشرینی یەكەمی 2016 سلێمانی: سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا سەری رێز بۆ قوربانییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دادەنوێنێت و هیوای چاكبونەوە بۆ بریندارەكانیان دەخوازێت، رایدەگەیەنێت لە كاتی روماڵكردنی پرۆسە سەربازییەكانی ناوچەی موصل و روبەروبونەوەی چەكدارەكانی داعش لە شاری كەركوك رۆژنامەنوسێك شەهیدە و 10 میدیاكار بریندارن.
میترۆ بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهید بونی رۆژنامەنوس ئەحمەد هاجر ئۆغلۆ بەڕێوبەری بەشی هەواڵی كەناڵی توركمان ئیلی رادەگەیەنێت كە لەكانی روماڵكردنی هەواڵی روبەرووبونەی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش لە شاری كەركوك شەهید بوو.
هەروەها هیوای چاكبونەوە بۆ 10 میدیاكار دەخوازێت كە لە ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی ناوچەكانی موصل و ربوروبونەوەی چەكداری نێوان هێزەكانی پێشمەگە و هێزە ئەمنییەكانی شاری كەركوك بەرامبەر چەكدارە تیرۆریستییەكانی داعش، بریندار بوون.
لە كاتی روماڵكردنی پرۆسە سەربازییەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگای موصل هەریەك لە میدیاكار ئاریان بەرواری و راستی خالید لە كەناڵی وار و فۆتۆگرافەر فریلانس ئاری جەلال لە ناوچەی بەعشیقە بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە ، بریندار بوون.
هەروەك پەیامنێری كەناڵی زاگروس پشتیوان حسێن و فتۆگرافەری فریلانس یونس محمود، هەجەر بەرواری و یاسر عبدالرحمن لە كەناڵی سپێدە، لەكاتی روماڵكردنی پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگە، بریندار بووون.
هاوكات لە شەڕی روبەروبونەوەی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش لە شاری كركوك تەقە لە تیمێكی كەناڵی كوردسات كراو هەیەك لە پەیامنێر هێمن قادر و وێنەگر بڕیار بەختیار بە سوكی بریندار بوون.
هەروەها دلێر كاوە وێنەگری كەناڵی رێگا لە كاتی روماڵكردن لە گەرەكی دۆمیزی شاری كەركوك بە سوكی بریندار بووە.
ئوسامە هەباهبە بەڕێوەبەری بەرنامەكانی عێراق لە رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی رۆژنامەنوس ئەحمەد هاجر ئۆغڵۆ كرد و هیوای چاكبونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.
هەباهبە رایگەیاند ئەحمەد هاجر ئۆغڵۆ یەكێكە لە سەدان ئەو رۆژنامەنوسانەی چونە ناو كاروانی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە ساڵی 2003 وە لە گەیاندنی پەیامی رۆژنامەسایاندا گیان لەدەست دەدەن.
ووتی" عیراق یەكێكە لە ترسناكترین شوێن بۆ كاری رۆژنامەنوسی بۆیە داوا لە دامەزراوەی میدیای سەربەخۆ و رەسمی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین ژینگەی لەبار بۆ كاری رۆژنامەنوسی برەخسێنن و كاری جدی بكەن بۆ پاراستنی ئەو میدیاكارانەی روماڵی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەكەن"
میترۆ لە كاتێكدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵی ڕۆژنامەنوس ئەحمەد هاجر ئۆغلۆ دەردەبڕێت ، هیوای زوو چاك بونەوە بۆ رۆژنامەنوس هێمن قادر و بڕیار بەختیار، دلێر كاوە، ئاریان بەرواری، راستی خالد، ئاری جەلال، پشتیوان حسێن، یونس محمود، هەجەر بەرواری و یاسر عبدالرحمن دەخوازێت، داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات گرنگی تەواو بدەن بە سەلامەتی گیانی رۆژنامەنوسانیان لە دابین كردنی مەرجەكانی سەلامەتی بۆ ئەو میدیاكارانەی دەنێردرێن بۆ روماڵكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999



PM:01:53:22/10/2016