ڤینۆس فایەق، خانمە نوسەر و شاعیر،
یەکەم پێشکەشکاری ژنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، بەڵام لە دوای وازهێنانی لەو
کەناڵەوە کاری ڕاگەیاندنی نەکردوە، لە ماوەی ڕابردووش‌دا بە بڵاوکردنەوەی چەند
وێنەیەکی نوێی خۆی دەرکەوتەوە.
ئەو خانمە پێشکەشکارە، لە دوای
وازهێنانی لە ئێن ئاڕ تی کاری ڕاگەیاندنی نەکردووە بەڵام چەند کتێبێکی بە زمانی
عەرەبی و کوردی بڵاوکردووەتەوە، ڤینۆس بەر لەوەی وەک پێشکەشکاری دەربکەوێت یەکێک
بوو لە خانمە پێشکەشکارە ناسراوەکانی کورد.
ڤینۆس لە کەناڵی ئێن ئاڕتی بەرنامەی
بە کراوەیی پێشکەش دەکرد کە یەکێک بوو لە بەرنامە پڕبینەرەکانی ئەو کەناڵە و یەکەم
پێشکەشکاری ژنی ئەو کەناڵە ئاسمانییە بوو.
لە دواین چاوپێکەوتنیشیدا ڤینۆس دەڵێت
کە لەبەر کۆمەڵگا تا ئێستا خۆی نەکوشتووە و ڕاشیگەیاندووە "لە کۆمەڵگای
ئێمەدا تەنها ناوی ئەو ژنانە بە نەمری دەمێنێتەوە کە بەهۆی پیاوێکەوە
ناسراون".
ڤینۆس خاوەنی ئەم کتێبانەیە
• رۆمانێک بە ناونیشانی (تاقانەترین کچی خودا)، دەزگای جەمال عیرفان بۆ
چاپ و بڵاوکردنەوە 2015..
• دیوانێکی شیعر بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی (سارزق برجل من ضلعي الایمن)..
بەغدا. 2015..
• دیوانێکی شیعری بە زمانی عەرەبی بە ناوی (اتجاهات العشق الاربعة) لە لوبنان چاپ
بوە، 2013.
• دیوانێکی شیعری بە زمانی کوردی بەناوی (ئاخەرین سامورای) لە لوبنان چاپ بوە،
2013.
• وه‌رگێڕانی نامیلکه‌یه‌ک بۆ زمانی کوردی به‌ناوی
(ئارتیکڵی 19ی هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ ئازادی راده‌ربڕین- ئازادی ده‌ستکه‌وتنی
زانیاریه‌کان و رۆژنامه‌گه‌ری به‌دواداچوون)، له‌سلێمانی.
• کۆمه‌ڵه شیعرێک به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی(طلاء
الآظافر)(بۆیه‌ی نینۆک) له ده‌زگای (الحضارة للنشر) له قاهیره/میسر 2008
چاپکراوه.
• کتێبێک به زمانی کوردی به‌ناونیشانی (چه‌مکی
چاکسازی له کوردستان و ریفۆرمی باڵی ریفۆرم) ئه‌پریلی 2008 چاپکراوه، دەزگای
سەردەم لە سلێمانی.
• کۆمه‌ڵه شیعرێک به زاراوه‌ی کرمانجی باکوور به‌ناوی
(گوناهه جوانه‌کان) له ئه‌سته‌نبوول له تورکیا ساڵی 2007 چاپکراوه.
• دیوانێکی هاوپه‌ش به زمانی هۆڵه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند
شاعیرێکی تری عیراقی به‌ناوی Dwaallicht(پرشنگ) ساڵی 2006 چاپکراوه، هۆڵەندا.
• دیوانێکی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی
عیراقی به هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی (علامات) 2003 چاپکراوه،
هۆڵەندا.
• دیوانێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی عیراقی به
هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی (چه‌ند شاعیرێکی عێراقی له هۆڵه‌ندا)
2002 چاپکراوه، هۆڵەندا.
• کۆمه‌ڵه شیعرێک به زاراوه‌ی سۆرانی به ناوی
(گوناهه جوانه‌کان) له هۆڵه‌ندا ساڵی 2001.
• نامیلکه‌یه‌کی شیعری ناسری حیسامی، وه‌رگێڕانی له
زمانی کوردیه‌وه بۆ زمانی هۆڵه‌ندی 2001.