پژاک سیامەندی موعینی بە هاوسەرۆکی نوێی خۆی هەڵبژارد

سەرباری ئەو ئاستەنگیانەی لەبەردەم پەکەکە و بەشەکانی لە ئارادایە لە باکورو رۆژئاواو رۆژهەلآت، بەلآم لە رۆژانی رابردوودا پژاک باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رژهەلآتی کوردستان کۆنگرەی خۆیان بەست و، سیامەندی موعینی کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆنی کورد، کرا بە هاوسەرۆکی ئەو پارتە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی لە رۆژانی رابردوودا پژاک کۆنگرەی خۆی بەست و لەو کۆنگرەیەدا کە کۆنگرەی پێنجەمینە حاجى ئەحمەدى هاوسەرۆکى ئەو حزبە گۆڕدرا، چونکە وادەى هاوسەرۆکایەتییەکەى کۆتایى پێهاتبوو و لە شوێنى ئەو سیامەند موعینى هەڵبژێردرا هەروەها زیلان ورمێش بۆ هاوسەرۆکیى پەژاک هەڵبژێردراوە و ژمارەیەکى تریش لە کادیرانى ئەو حزبە لەو کۆنگرەیەدا هەڵبژێردراون بۆ دەستەى بەڕێوەبەرایەتى و ئەنجوومەنى ناوەندیى ئەو حزبە.

سیامەند موعینى خەڵکى شارى مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و کوڕى سولەیمانى موعینى یەکێک لە ڕابەرانى بزووتنەوەى سیاسى و چەکداریى ساڵانى ١٩٦٧ – ١٩٦٨ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

سیامەندی موعینی پێشتر کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵەی ئێران بووە.

پارتى ژیانى ئا زادى کوردستان (پەژاک) لە چوارى نیسانى ٢٠٠٤ دامەزراوە. لە ماوەى ١٢ ساڵ تێپەربوون بەسەر پەژاکدا ئەو حزبە تا ئیستا پێنج کۆنگرەى بەستووە.



AM:11:31:24/10/2016