یەكێتی: گرتە ڤیدیۆییەكە پەیوەندیی بە كۆسرەت رەسوڵەوە نییە

پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی دیلێكی داعش كە باس لەوە دەكات بە هاوكاری لایەنگرانی پارتی هاتووەتە ناو كەركوك، بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئەو ڤرتە ڤیدیۆییە هیچ پەیوەند بە كۆسرەت رەسوڵ عەلییەوە نیە.

پاش ئەوەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لاپه‌ره‌ی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک تۆمارە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردەوە و لەگەڵیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکەیان لەلایەن لیوای 3ی تایبەتیی کۆسرەت ڕەسول عەلی و هێزێکی خۆبەخشی عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێباز بێرکۆتی، ڕێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: من بە فەرمی لێدوان لەسەر ئەو بابەتە دەدەم ، ئەوەشی ڕوون کردەوە: ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی بڵاو کراوەتەوە، دوور و نزیک، هیچ پەیوەندییەکی بە کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی و هێزەکانی کاک کۆسرەت و لیواکەیەوە نییە.

ناوبراو بۆ باس ئاشکرا کرد: هەر ئەمڕۆ بەدوای ئەو کەسانەدا دەنێردرێت و ڕادەستی دادگای سەربازی دەکرێن.
دوێنی لەسەر ئەو ڤیدیۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادار كردەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە‌و لێدوانەكەی پارتی لێــــــــــــــــــــــــــرە كلیك بكە.



PM:01:48:24/10/2016