وەزیری پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەكات پرۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سلێمانی بۆ قسەكردن له‌سه‌ر بایكۆتی مامۆستایان و پڕۆسه‌ی خوێندن كۆبووەوە.
ئەمرۆ ئێستا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له‌بینای گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان كۆبووەوە‌و پاش كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی سازكرا.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا رایگه‌یاند له‌وه زیاتر خوێندن له‌سلێمانی بوه‌ستێت ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه‌كان تا ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وتیشی "ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بچنه‌وه قوتابخانه‌كان...هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وام له قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌ر كاتێك نه‌توانین مه‌نهه‌جه‌كان له‌سه‌دا 80ی ته‌واوبكرێت خوێندن ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌روه‌ها داوای له‌حزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان كرد كه فشاری خۆیان بكه‌ن بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، به‌وته‌ی ئه‌وه "ئه‌و ناوچانه له‌سه‌ر براده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی حسابه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ده‌وام ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه درێغیان نه‌كردووه".
كۆتایی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی راگه‌یاند، به‌ڵام مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له‌جیاتی زه‌نگی ده‌وام، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زه‌نگی بایكۆتی خوێندنیان لێدا دژی دواكه‌وتنی موچه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت.
PM:02:38:24/10/2016