ئاسایشی سلێمانی دەچنە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی باجەکان دەشکێنێت و سێ کارمەندی دەستگیردەکەن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٠/٢٤ له كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای باجه‌كانی سلێمانی كه تایبه‌ت بوه به تاوتوێكردنی به‌رده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له بایكۆتكردنی ده‌وام چەند كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانی دەچنە ناو کۆبوونەوەکەوەو، سێ فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای باجه‌كان ده‌ستگیر كراون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی فه‌رمانبه‌ران له به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گردبونەوە و ناڕه‌زاییان له‌دژی ئه‌و كاره ده‌ربڕی.
كۆمه‌ڵگای باجه‌كانی سلێمانی له حه‌وت فه‌رمانگه و بانك پێكدێت و كاروباری باجی خانوبه‌ره و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی خان‌و زه‌وی بۆ هاوڵاتییانی تێدا ده‌كرێت و رۆژانه‌ش بڕێكی زۆر داهات و باج له‌و فه‌رمانگانه‌وه له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.