سوپای عێراق ئاماری شه‌ڕی موسڵی بڵاوكرده‌وه
سوپای عێراق، كوژرانی زیاتر له 700 چه‌كداری داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی 74 گوند‌و ناوچه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا ڕاگه‌یاند.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه، 772 چه‌كداری گروپی تیرۆریستیی داعش كوژراون و 23 چه‌كداریش ده‌ستگیر كراون ، 74 گوند و ناوچه‌ش كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌وبه‌یاننامه‌یه: له‌و ماوه‌یه‌دا، 127 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێكشكێنراون و 399 بۆمبی چێنراویش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی قورس و مامناوه‌نددا گیراوه.
PM:03:05:24/10/2016