پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان بریندار کرا
ماڵپەڕی ڕووداو بڵاویکردەوە پەرلەمانتارێکی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بە گوللـەیەکی نادرار بریندار کرا.
کاروان مەحموود، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "کاژێر 3:00 ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 24-10-2016 ، قادر ئەحمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بە گوللەیەکی نادیار بریندار کراوە".
ناوبراو وتوشییەتی " کەسوکاری قادر ئەحمەد گومانیان لەهیچ کەسێک نییە و هیچ کەسێکیش لەسەر ئەم رووداوە دەستگیرنەکراوە".
پێشەوا قادر، کوڕی قادر ئەحمەدیش ڕایگەیاندووە" باوکم بەمەبەستی گەشت و سەیران چووتە دەرەوە و لەناکا و گوللەیەک بەر پشتی کەوتووە و لە سکی هاتووەتە دەرەوە". دەشڵێت، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشی وەردەگرێت.
PM:07:48:24/10/2016