کۆمسای کچە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد شوێنی تاتۆکەی سەر جەستەی ئاشکرا دەکات و نووسینی سەر تاتۆکەش رووندەکاتەوە.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر تاتۆکەی دەنووسێت" زۆربه‌ی ئێوه ئازیزان پرسیارتان هه‌بوو تتوی من چیه! تتوی من ڕێنووسی مێخی (کورد) سه‌ده‌ی ماده‌کان".
ئەو هونەرمەندە زیاتر لەسەر تاتۆکەی دەنووسێت و دەڵێت" سێ هەزار و هەشت سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا که به‌ر له ڕێنووس و زمانی ئه‌وستایی ڕێنووسی ره‌سمی ماده‌کان و کورده‌کان بووه، تتوی من ڕێنووسی باب و باب پیرانمه".
هەروەها دەشڵێت" له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیش له زمان و ڕینووسی ئه‌وستایی شاره‌زاییم هه‌یه و له زیاترین نووسینه‌کانم به کاری دێنم".
کۆمسایی تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.