ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دادگای سلێمانی بە تاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزای سێ تاوانباری داوە، کە دوانیان دەرۆزەکەربوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا  دەنوسێت "بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (١٤) ی مخدرات ،لەڕۆژانی ٢١/٦/٢٠١٦ و ٢٠/٧/٢٠١٦ سێ کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ٢٥/١٠/٢٠١٦  لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناو تاوانبارەکان  بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە :
١ـ تاوانبار ( ڕ،ح،‌ع ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٧٣ ) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (١)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
٢ـ تاوانبار ( ی،ز،ف ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٩٠ ) عێراق ، پیشەی دەرۆزەکەر ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (١)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
٣ـ تاوانبار ( گ، خ ، ڕ ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٩٤ ) عێراق ، پیشەی دەرۆزەکەر ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (١)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .



PM:05:01:30/10/2016