فواد حسێن: ئەبوبەکری بەغدادی لە موسڵ خۆی حەشار داوە

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، فواد حسێن رایگەیاند" ئەبوبەکری بەغدادی سەرکردەی دیاری داعش لەنێو شاری موسڵدا خۆی حەشار داوە".
فواد حسێن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ( ئێندیپیندت ) ی بەریتانی دەڵێت" وەک هێزەکانی پێشمەرگە تێبینی کردووە چەکدارانی داعش لە جموجوڵەکانیان لەنزیک موسڵ پشت بە تۆڕێکی گەورەی خەندەق و تونێلی ژێر زەوی دەبەستن کە دروستیان کردووە".

ناوبراو ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێم لەچەند سەرچاوەی جیاجیاوە پێیان گەیشتووە "ئەبوبەکری بەغدادی ماوەی هەشت مانگە لە موسڵ خۆی شاردۆتەوەم رەنگە ئەمەش ئەو هۆکارە بێت کە چەکدارەکانی داعش لە موسڵ شەڕی قورس بکەن".

لە رۆژی ١٠/١٧ هێرشی پێشمەرگەو ‌هێزە عێراقییەکان دەستیان کرد بە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی پارێزگای موسڵ لەدەستی چەکدارانی داعش و ئێستا سووپای عێراق چوونەتە چەند گەڕەکێکی قەراغ شاری موسڵەوەوە.



AM:11:41:02/11/2016