ئەبوبەکر بەغدادی یەکەم تۆماری دەنگی لەسەر شەڕی موسڵ بلآوکردەوە

لەیەکەم تۆماری دەنگی خەلیفەی داعش، ئەبوبەکری بەغدادی داوا لە چەکدارانی دەکات پاشەکشە نەکەن و هێرش بکەن، داعشیش بە تاکە رێکخراوی داکۆکیکار لە خەڵکی سونە دەزانێت.

لەو تۆمارە دەنگیەدا کە دامەزراوی " فرقان " سەر بە رێکخراوی داعش بلآویکردەوە، داوا دەکات هێرش بکەنە سەر سەرکردەکان، هاوکات داوا لە چەکدارەکانی دەکات بەهیچ جۆرێک پاشەکشە نەکەن و بە هەموو هێزێک و شێوازێک شەڕ بکەن،  هێرشیش بکەنە سەر سعودیەو تورکیا.

بەغدادی کە لە راستیدا خۆی ناوی ئیبراهیم سامەڕائی یە، بۆ یەکەمجارە دان بەوەدا دەنێت دوو سەرکردەی ناسراوی داعش، ئەبو محەمەد عەدنانی، لەگەڵ ئەبو محەمەد فرقان کوژراون.

لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ ەوە ئەمە یەکەم وتارە ئەبو بەکر بەغدادی بلآوی بکاتەوە، گەورەی شەڕی موسڵ ناچاری کردووە ئەو وتارە تۆمار بکات.

ئەو وتارە لە کاتێکدایە کە سووپای عێراق و هێزی پێشمەرگە گورزی کوشندەیان لەو رێکخراوە داوەو لە ١٥ رۆژی شەڕدا  گەیشتوونەتە ناو شاری موسڵ.
 



AM:10:04:03/11/2016