ڤیدیۆ...میران عەلی كلیپێكی زۆر جیاواز بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو میران عەلی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە جیاوازە لە كلیپەكانی ڕابردووی.

میران عەلی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی مەیشارەوە بڵاودەكاتەوە كە تێكستەكەی خراوەتە سەر بەرهەمێكی ئەنیمەیشن و بەهیچ جۆرێك ئەو هونەرمەندی تێدا دەرناكەوێت.

میران ئاماژەی بەوە كردووە كە ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی ئەو بەرهەمەیە، و هێشتا چەند كارێكیشی ماوە، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێكی كە باسی لێنەكردووە بڵاویكردۆتەوە.

گۆرانییەكە لە تێكستی حەمەی شەم و میلۆدی میران خۆیەتی و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن شوان ئەكرەمەوە ئەنجامدراوە، لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەشیدا هەزاران بینەری هەبووە.



PM:12:55:03/11/2016