هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران
نوێنەرانی ٦ ملیۆن دەنگی کورد دەستگیرکران

بەرەبەیانی رۆژی ١١/٤ پۆلیسی تورکیا هەردوو هاوسەرۆکانی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ نۆ  پەرلەمانتارەی ئەو حیزبە دەستگیرکران.

ئاژانسی  ئەنادۆڵی سەر بەحكومەتی توركیا لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردووەتەوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ئەنقەرە دەستگیركراوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش-یش هەمانكات لە ماڵەكەی خۆی لە ئامەد دەستگیركراوە.

دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەو نۆ پەرلەمانتاری ئەو حیزبە کە سێهەم حیزبی ناو تورکیایە، خاوەنی ٦ ملیۆن دەنگە.
 
هۆكاری دەستگیركرانی بەرپرسانی هەدەپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەتیانكردووەتەوە لەبەردەم داواكاری گشتیی ئامەد ئامادەبن‌و وتەی خۆیان لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەی دۆسیەیەكی تایبەت بە "تیرۆر" پێشكەش بكەن.

لەگەڵ هاوسەرۆكانی هەدەپەدا، هەر یەك لە ئیدریس بالوكەن، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە، فەرهاد ئەنجوو، لەیلا بیرلیك، سەلما ئیرماك، عەبدوڵا زەیدان، سیری سوورەیا ئۆندەر، زەیا بیر، گولسەر یڵدرم و نورسەل ئەیدۆغان پەرلەمانتارانی هەدەپە دەستگیركراون.

هۆكاری دەستگیركرانی بەرپرسانی هەدەپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەتیانكردووەتەوە لەبەردەم داواكاری گشتیی ئامەد ئامادەبن‌و وتەی خۆیان لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەی دۆسیەیەكی تایبەت بە "تیرۆر" پێشكەش بكەن.

بەپێی زانیارییەکان هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و هاوکاتدا لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆر دەستبەسەرکراون و دەبردرێنە ئامەد و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.



AM:10:02:04/11/2016