وێنە.. کوڕی عودەی سەدام حسێن لە تورکیا دەردەکەوێت

کوڕەزاکەی سەدام حسێن کە کوری عودەیەو ناوی مەسعودە، بەهۆی کەوتنی لە ماتۆڕەکەی و شکانی شانی سەرنجی میدیا تورکییەکانی بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

عودەی هاوسەرەکەی تورک بووەو ناوی سافیم تورونە، وەک میدیاکان باسی دەکەن ژیانی مەسعودی کوڕی عودەی ئەو گەنجەی بنەماڵەی سەدام، وەک هەموو کەسانی تری خێزانەکە پڕە لە نهێنی.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردۆتەوە، ساڵی ١٩٨٢ دایکی مەسعود، سافیم تورونە بەسەردانی پووری کە هاوسەری پیاوێکی تورکمانی عێراقی بووە چۆتە بەغداو لە یەکێک لەهۆتێلەکان بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی کردووەو هەڵبژێردراوە بە شاجوان.  

لەو ئاهەنگەدا کە سەدام و عودەی کوڕیشی لەوێ بوون، لەو کاتەوە چیرۆکی پەیوەندی سافیم و عودەی دەستپێدەکات و دواتر ژیانی هاوسەری پێکدەهێنن، بەڵام هاوسەرگیریان هەشت مانگ بەردەوام دەبێت، دوای بەهۆی ئەو توندوتیژیەی لەلایەن عودەیەوە بەرامبەری دەکرێت، هەڵدێت و دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا.

کچە گەورەکەی سەدام، رەغدە هەمیشە لە میدیاکاندا ئەو زانیاریانەی رەتکردۆتەوە کە لەبنەماڵەی سەدامی باوکی مناڵ و وەچەیان هەبێت کە لای خێزانەکە نەناسراوبن و، هەر زانیارییەکیش لەو بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە ئامانجەکەی شکانی سومعەی بنەماڵەکەی سەدامی باوکیەتی.



PM:03:53:05/11/2016