نەوشیروان مستەفا پەیام بۆ سەرکردەکانی گۆڕان دەنێرێت " گۆڕان کشانەوەی بۆ دوای دوای رزگارکردنی موسڵ دواخست"

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بە هەڵسوڕوانی گۆڕانەوە دەکات و رای خۆی بەو هەڵسوڕوانە دەڵێت" جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تا دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان نەکشێنەوە".

لە کاتێکدا ماوەی مانگێک زیاترە مشتومڕ لەنێو رێکخراوەکانی گۆڕان گەرمە لەسەر پرسی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان و حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان، لەدوا پەیوەندی تەلەفونیدا نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا کە بە دوو هەڵسوڕاوی بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕانەوەی کردووە" جەختی لەسەر مانەوەو  دواخستنی ئەو پرسە کردۆتەوە تا دوای رزگارکردنی شاری موسڵ کە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی ئەو شارە لەمانگی ١٠/١٧ ەوە لەلایەن پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکانەوە دەستیپێکردووە دژی چەکدارانی داعش".
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو رایەی نەوشیروان مستەفا لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆری هەڵسوڕاوانی گۆڕان و دەستە سەرکردایەتییەکانی گۆڕان لەگەڵ کشانەوەدان لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی کە بەکابینەی هەشت ناسراوە.

لە دوا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی، کە دەستەیەک راوێژکارییە، لە کۆی ٢٥ ئەندامی ئەو دەستەیە ١٨ ئەندام لەگەڵ کشانەوەدابوون لە کابیەنەی هەشتی حکومەتی هەرێم، ٥ ئەندامیش لەگەڵ مانەوەدا بوون لە حکومەت هەرێم، ٢ ئەندامیش خۆیان ساغنەکردۆتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە بڕیارێکی حیزبی رۆژی ٢٠١٥/١٠/١٢ ڕیگری کرد لە سەرۆکی پەرلەمان بچێتەوە سەر کارەکەی، هاوکات وەزیرەکانی گۆڕانیشی لە پۆستەکانیان دوورخستەوەو لەدەمەوە پەرلەمان پەکخراوەو ئەنجومەنی وەزیرانیش بە بێ وەزیرەکانی گۆڕان کارەکانی رادەپەڕێنێت.  
  



PM:09:44:05/11/2016