ئەگەر هیلاری دەربچێت نازناوی چی لە بێل کلینتۆنی هاوسەری دەنرێت؟

ئەگەر هێلاری کلینتۆن سبەی لەهەڵبژاردنەکاندا بیباتەوە، حاڵەتێکی سەیر لە ئەمەریکا روودەدات، بەتایبەتی ئەو دەمەی هێلاری دەچێتە کۆشکی سپی، ئەمەریکا حاڵەتی وای بەسەردا تێنەپەڕیووە، ئایا بێڵی هاوسەری کە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بووە نازناوی چی لێدەنرێت؟ بەرێزی یەکەم، هاوسەری یەکەم، یان سەرۆکی پێشوو؟.

رۆژنامەنووسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمەریکا رووبەرووی حاڵەتێکی سەیر دەبێتەوە، ئەگەر هێلاری لەهەڵبژاردنی بەیانی سێ شەممە ١١/٨ هەڵبژاردن بباتەوە، نازانرێت بێڵی هاوسەری کە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بووە چی سیفەتێکی لەناو کۆشکی سپی پێبدرێت و نازناوی چی بنرێت؟.

رۆژنامەنووسان باس لەوە دەکەن کە ئەمە یەکەم حاڵەتە رووبەرووی ئەمەریکا دەبێتەوە، لە دوو روەوە جیاوازە، یەکەمیان ئافرەتێک لە هەڵبژاردندا دەیباتەوەو دەبێت بە سەرۆک، دووەمیشیان هاوسەرەکەشی بۆ دوو خوول سەرۆکی ئەمەریکا بووە. 

هەندێک پسپۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دەکرێت نازناوی " بەڕێزی یەکەم"، هەندێکی تر پێیانوایە " هاوسەری یەکەم" ناوبنرێت. 

لیزا گروتس پسپۆر لە بواری پرۆتۆکۆلات لەو بارەیەوە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسای وتووە"شەش ئافرەتی هەڵبژێردراو حاکمن لە ولایەتەکانی ئەمەریکا، بە نافەرمیش بە هاوسەرەکانیان دەوترێت " بەڕێزی یەکەم"، بەڵام حاڵەتی وا لەو شێوەیە رووی نەداوە
تا ئێستا کێشەی کلینتۆن چارەسەر نەکراوەو بیروڕای جیاواز جیاواز لەسەر نازناوەکەی هەیە.



PM:02:36:07/11/2016