ڤیدیۆ...ئەنغام لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەكەیدا هەمووان سەرسام دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری ئەنغام نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئەنغام لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی (حتة ناقصة) بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی (احلام بریئە)، كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بڵاویكردەوە.

لە كلیپەكەدا ئەو خانمە هونەرمەندە بە جلی بوكەوە دەردەكەوێت، ئەمەش هەوادارانی سەرسام كردووە و هیوایان خواستووە جاری سێهەم بچێتەوە ژیانی هاوسەرگیری، بەوپێیەی ئەو خانمە هونەرمەندە لەدوو هاوسەرگیرییەكەی پێشوویدا سەركەوتوو نەبووە و جیابۆتەوە.

كلیپەكە لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا هەزاران بینەری هەبووە.



PM:04:11:07/11/2016