وێنە...ئەم هونەرمەندە ناسراوانە وڵات جێدەهێڵن

چەند هونەرمەندێكی ناسراوی ئەمریكا دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی جێهێشتنی ئەو وڵاتە دەدەن. 

بەشێك لە هونەرمەندە ناسراوەكانی ئەمریكا بەهۆی بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ و ترسیان لە سیاسەتەكانی هەڕەشەی جێهیشتنی ئەو وڵاتە دەكەن، تائێستا 13 هونەرمەندی ئەمریكی پلانی خۆیان بۆ جێهێشتنی ئەمریكا ئاشكرا كردووە.

بەشێكیان ئەو وڵاتەیان دیاریكردووە كە دەیانەوێت بۆی بچن و بەشێكی دیكەشیان باسیان لەوە كردووە كە بەدوای وڵاتێكی شیاودا دەگەڕێن تا هەست بە ئاسودەیی بكەن.

  دیارترین ئەو هونەرمەندانە بریتین لە:

1- مایلی سایرس: دەیەوێت لە كەنەدا نیشتەجێ بێت.

2- ئێمی شۆمەر: لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا باسی لەوە كردبوو كە لە ئەگەری بردنەوەی كاندیدی كۆمارییەكان بەرەو ئیسپانیا كۆچ دەكات، دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامەكانیشی جەختی لە بڕیارەكەی كردۆتەوە، باسی لەوەكردووە لەئێستادا هەوڵدەدات خۆی فێری زمانی ئیسپانی بكات.

3- شێر: حەزدەكەم بچم بۆ هەسارەی موشتەری.

4- جۆن ستیوارت: دەمەوێت زەوی جێبهێڵم و بچمە سەر هەساریەكی دیكە.

5- نی یۆ: حەزدەكەم لە كەنەدا دابنیشم.

6- ساموێل جاكسۆن: بەرەو باشوری ئەفریقا دەڕۆم.



PM:03:33:10/11/2016