ماڵی سەرۆکی نوێی ئەمەریکی دۆناڵد ترامپ، کە خۆی یەکێکە لە سەرمایەدارە گەورەکانی ئەمەریکا بەیەکێک لە ماڵە سەرسوهێنەرەکان و شاهانەکان دادەنرێت کە لە سێ قاتی سەرەوەی بورجی ترامپ دایە.
لە خانووەکەیدا ١٢٦ ژووری خواردن و دانیشتن هەیە، هەروەها ٥٨ ژووری نووستن، ٣٣ گەرماو.
سەقفی خانووەکە بە نەخش و نیگاری زۆر جوان رازێنراوەتەوە و لە شوێنێکدا وەک گەلەری ژمارەیەکی زۆر وێنەی خێزانەکەی تیا دانراوە.
رەنگە سەرەکییەکانی دیوارەکانی خانووەکە زیاتر بێج و کرێمین.
نرخی ئەو خانووەی ترامپ بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت.