هونەرمەندێکی کورد لە ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا

فەیزی فیرات، هونەرمەندی باکوری کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئاهەنگێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.
ئەو هونەرمەندە دوای تەواوبوونی ئاهەنگێک لە بایەزید، ویستوویەتی بگەڕێتەوە ماڵەوەبەڵام دوو فیشەکی پێوە ناوە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو هونەرمەندە تەمەنی ٣٩ ساڵە و خاوەنی چەند ئەلبوم و کلیپێکە و لە پارێزگای ئاگری لە باکوری کوردستان لە دایکبووە.
تا ئێستاش میدیاکان و پۆلیسی تورکیا هۆکاری کوشتنی ئەو هونەرمەندە کوردەیان ئاشکرا نەکردووە و هۆکارەکەی نەزانراوە.



AM:10:09:11/11/2016