وێنە.. ماریا هەورامی خۆزگە بەم كارە دەخوازێت

خانمە هونەرمەندی كورد، ماریا هەورامی وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە‌و باس لە خۆزگەی خۆی دەكات كە گەڕانەوەیە بۆ مناڵەكەی رابردوو.

ماریا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەنوسێت:
    بۆئەوەی جارێڪی تر بەو چاوەی مناڵیەوە سەیرێڪی ئەم ژیانە تاڵ وفریودەر و درۆیەی ئێستای پێ بڪەمەوە.!!
    ئەمەوێ ببمەوە بە مناڵەڪەی جاریجاران ڪەچاوەڪانم بە جوانیەڪی ئەفسوناوی سەیری ئەم ژیانەی ئەڪرد!!
    سەیرە هەمان ئەو چاوانەی مناڵیمە بەڵام لە ئێستایا هیچ جوانیەڪی پێ نابینم..!! ئەوەی ئەیبینم
    بێ هەستی مرۆڤەڪانە هەستێك بوونی نیە!! بێ وەفای مرۆڤەڪانە وەفایەك بونی نیە!! درۆڪانە ڕاستەك بونی نیە.!!ئازاردانە خۆشەویستیەك بونی نیە.!!
    نازانم کاتی مناڵیشم ژیان هەر بەم شێوەیە بووە یان ئێستا وای لێ هاتووە.!!




PM:08:20:11/11/2016