یەکێتی: ئەدهەم بارزانی لە سلێمانی لەمیوان كەمترە

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتوندی وەڵامی ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەداتەوە و دەڵێت '' ھەق وایە ئەدهەم بارزانی بەقدەر بەڕەکەی خۆی لەزۆنی سەوزدا پێ ڕابکێشێت، چونکە لێرە کەمترە لەمیوان".

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ماڵپەڕی  میللەتی راگەیاند، با پارتی دیموکراتی کوردستان پێناسەی نیشتیمانی بەخەڵک نەفرۆشێت، چونکە خەڵک تائێستا ٣١ی ئابی بیرنەچۆتەوە و میتی تورکی لەسنوری دھۆکدا تەراتێن دەکات".

سەراوی هەروەها وتیشی '' پارتی لە ٥٣%ی ئەم خاکەیان بەگرێبەست بە تورکیا فرۆشتوە، ئەو قسەیەش کەکراوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کردویەتی، یەکێتیش کەی بەڕەسمی قسەی خۆی بکات، نەپرس بە ئەدھەم بارزانی دەکات و نەمۆڵەتیش لەکەس وەردەگرێت، چی لەبەرژەوەندی خەڵک بێت یەکێتی ئەوە دەکات".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، هەر حزبێك بۆچوونەكەی ئارام شێخ محەممەدی هەبێت، دەبێ لێرە بار بكات. (زیاتر بخوێنەرەوە)

لە بەرامبەردا عەتا سەراوی وتی '' ھەق وایە ئەدهەم بارزانی بەقدەر بەڕەکەی خۆی لەزۆنی سەوزدا پێ ڕابکێشێت، چونکە لێرە کەمترە لەمیوان".



PM:02:44:14/11/2016