جەمیل بایک: کەس بڕوا بە فشەکانی ئۆردوغان ناکات

لەسەر هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیا، ئۆردوغان کە دەڵێت" دەچین قەندیل داگیر دەکەین"، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکی کوردستان، جەمیل بایک دەڵیت" با بێن بەس کەس بڕوا بە فشەکانی ئۆردوغان ناکات".

 
لەچاوپێكەوتنێكدا هات لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز، جەمیل بایك لەبارەی هەڕەشەكانەوە دەڵێت "با هیچ كەس باوەڕ بەفشەكانی ئەردۆغان نەكات، حكومەتی توركیا دەڵێن لەدژی قەندیل ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، ئەگەر دەتوانن با بێن و گەلی كورد بە گوڵ پێشوازی لەوان ناكات، بەڵكو توشی شكستخواردنی گەورە‌و مێژوویی دەبن".

هاوسەرۆكی كەجەكە جەختیكردەوە "ئەردۆغان بەهەموو ئەو هاوكارییە نێودەوڵەتی‌و هەرێمییانەی وەریدەگرێت ناتوانێت پەكەكە لەناوببات، ئەو تەنیا دەیەوێت نەتەوەپەرستی‌و شوڤێنیزم‌و فاشیزم بەهێزتر بكات، بەوشێوەیە كوردەكان‌و لایەنە دیموكراتخوازەكان لەناوببات تا رژێمی خۆی لەسەر بناغەی نەتەوەپەرستی لە توركیا بنیاتبنێت".

بایک پێیوایە، ئامانجی ئەردۆغان لەناوبردنی پەكەكەیە‌و ئەگەر بتوانێ ئەوەبكات "ئەوكات كوردەكانیش لەناو دەبات، بەڵام بەبێ لەناوبردنی پەكەكە نەتوانێ رژێمە فاشیستەكەی خۆی دروستبكات".




PM:10:48:15/11/2016