ئەحمەد تورک دوورخرایەوە
"لەبەرخۆدان بەردەوام دەبین"

کەسایەتی دیاری کوردانی باکور، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین لەکار دەرکرا و خۆسەپێنەرێک "قەیوم" لەجیاتی ئەو لە شارەوانی دانرا.

ئەحمەد تورک رایگەیاند، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین رایگەیاند" لە ١٢ی ئەیلول و نەوەدەکانەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچیان بەرامبەرمان پێنەکراوە، لەمەودواش ناتوانن و لە بەرخۆدانی خۆمان بەردەوام دەبین".
 
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین لەسەر فەرمانی وەزیری کاروباری ناوخۆی تورکیاوە لەکار دەرکراو لەجیاتی ئەو موستەفا یامان، پارێزگاری مێردین وەکو خۆسەپێنەر لە شارەوانی دانرا.
 
پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش شارەوانی شاری گەورەی مێردینیان گەمارۆدا و و هاتوچۆ بۆ ناو شارەوانیەکەیا قەدەغەکرد، ئەحمەد تورک پاش ئەوەی لەکار دەرکرا لێدوانێکیدا و رایگەیاند:"دەسەڵاتداری ئاکەپە بەنیازە هەمووان بێدەنگ بکات، بەڵام سەرناکەوێت لەم کارەدا".
 
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین راشیگەیاند:"لە نەوەدەکانیشدا کانیشدا بەهەمان شێوە هێرشیان کردە سەرمان، بەڵام سەرنەکەوتن، هێچیان بەرمبەرمان پێناکرێت، وەک چۆن ئەو کات سەرمان دانەنەواند ئێستاش سەردانانەوێنین".
 
ئەحمەد تورک وتی:"ئاکەپە بەنیازە بە فشار خەڵک بێێدەنگ بکات، دەیەوێت گەل لەناو ببات، بەڵام گەلی کورد گەلێکی رێکخراوە و وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و پوچەڵیان دەکاتەوە".
 




AM:11:58:17/11/2016