دادگای بڕیاری بە گەڕانەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دا

ئەمرۆ  دادگای کارگێڕی سلێمانی بڕیاری دا بە گەڕانەوەی ئەکرەم شەریف بۆ پۆستەکەی کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.

بەپێی زانیاریییەكان  دادگای کارگێڕی سلێمانی ئەو داوایەی ئەکرەم شەریف تۆماری کردبوو لە بەرژەوەندی ناوبراو کۆتایی پێهێناوە و بەپێی بڕیارەکەش دەبێت ئەکرەم شەریف بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی.

بەپێی وتەی پارێزەری ئەكرەم شەریف، بڕیاری لابردنی ناوبراو بە هیچ شێوەیەک یاسایی نەبووە  و تەنها بە ڕێککەوتنی حزبی دراوە، هەر بۆیە دادگا بڕیارەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بە پێی ڕێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان ئێستا جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لە گۆڕانە و بەمەش گۆڕان سەرەڕای پارێزگارەكەی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنیشی لەدەست دا.



PM:01:33:20/11/2016