بڕیارە سبەی ١١/٢٢ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی سازبکات و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە قسەکردنە لەسەر سیستەمی پاشەکەوتی مووچەو پرسی نەوتی هەرێم.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ دووشه‌مه له شاری هه‌ولێر، حكوومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت ده‌كرێت به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێكی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر.
وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌وه‌كاله‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتێك له باره‌ی ورده‌كاری داهاته‌كانی هه‌رێم و ئاماده‌كاری بۆ دابینكردنی مووچه پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تی پێشمه‌رگه، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێم و پێشكه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له باره‌ی جه‌نگی دژ به داعش، پێشكه‌ش بكات.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ پرسی وردبینیكردن له پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه كۆمپانیای "دیلۆت"ـی جیهانی، جێبه‌جێ ده‌كات و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێشكه‌شی ده‌كات.