هونەرمەندی لاو شەهرام سەردار كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
شەهرام سەردار لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی دەتبینمەوە بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و لە تێكستی مەلا نەجمی كفری و میلۆدی هاكان ئەڵتونە و كاری دابەشكاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن هاوژین بلانكاوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لەلایەن بۆتان ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و باس لە چیرۆكی خۆشەویستی كچ و كوڕێك دەكات كە كچەكە چەند جارێك دڵی دەگۆڕێت و هەوڵی خیانەت دەدات.